بەرێوەبەری کارگەی بەهار، بەشداربوو لەئیڤێنتێکی بازرگانی لەشاری سلێمانی.

بەرێوەبەری کارگەی بەهار، بەشداربوو لەئیڤێنتێکی بازرگانی لەشاری سلێمانی.

مدير مصنع بهار ، شارك في فعالية تجارية في السليمانية

The Manager of Bahar Factory, participated in a business event in Sulaimani

ئێوارەی رۆژی چوارشەمە ٢٠٢٣/١/١٨
بەڕێوبەری کارگەی بەهار  دوای ئەوەی بەفەرمی بانگهێشت کرابوو بەشداری کرد لە ئیڤێنتی یەکترناسینی بازرگانان و خاوەن کۆمپانیا و کارگەکانی سلێمانی و هەڵەبجە لەگەڵ هاوتا ئەمریکییەکانیان دا لە ئۆتێل ڕۆتانا.
بە ئامادەبوونی کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان .

سەرەتا د.هەڤاڵ ئەبوبەکر وەک پارێزگاری سلێمانی بەخێرهاتنی کونسوڵ و میوانانی کرد و هیوای خواست ئیڤێنتێکی بەرهەمدار بێت.
لە ئیڤێنتەکەدا ئیرڤن هێکس جونیەر کونسوڵی گشتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تیشکی خستەسەر پەیوەندیە بازرگانیەکان و ئەو دەرفەتە گرنگانەی بۆ هەردوولا ڕەخساون.
پاشان کونسوڵی گشتی ئەمریکا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی کە سلێمانی کردۆتە چەقی دەسپێکی کۆبونەوەکانی و بە گرنگیەوە دەڕوانێتە هەرێمی کوردستان.
ئاماژەی بەوەشدا بەهێزکردنی کەرتی بازرگانی و بەستنەوەی هەرێمی کوردستان بە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ڕووی بازرگانی و پیشەسازی و کشتوکاڵیەوە لە ئەولەویەتی کارەکانیەتی.
لە پەڕاوێزی ئیڤێنتەکەدا بەڕێوبەری کارگەی بەهار دوو بەدوو لەگەڵ کونسوڵی گشتی دا باسی گرنگی پزیشکی تەواوکاری و جێگرەوەی کرد بە تایبەتی ڕووەکە پزیشکیەکان.

Share:

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are makes.

Top Img back to top