گەشتی بازرگانی و ئابوری بۆ شاری لوڕستانی وڵاتی ئێران
گەشتی بازرگانی و ئابوری…
ڕۆژانی ( ٢٤ -. ٢٦ / ١ / ٢٠٢٣)
بەڕێوبەر و بەشێک لە کارمەندانی کارگەی بەهار بە یاوەری شاندی لقی سلێمانی یەکێتی هاوردە و ناردنکاران لە پارێزگای لۆڕستان بە سەرۆکایەتی شێخ عطا محمد نوری سەرۆکی لقی سلێمانی شان بە شانی سەرۆکی لقی هەولێر لە پارێزگای لۆڕستان بەشداریانکرد لە چەند ئیڤێنت و پێشانگایەکی بازرگانی، لەگەڵ چەندین کۆمپانیا و خاوەن کارگە دیداریان ئەنجامدا.
ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢٣/١/٢٤ لە کۆنفڕانسێکدا کە جگە لە وەفدی کوردی و عێراقی ، جێگری وەزیری ناوخۆی ئێران و پارێزگار و سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی لوڕستان و کۆنسوڵی گشتی ئێران لە هەولێر و سەرۆکی ژوری بازرگانی عێڕاق – ئێران ئامادەی بوون ، چەندین بابەتی گرنگی ئابووری و پیشەسازی کشتوکاڵی تاوتوێ کران.
لە میانەی بەشداریکردنیان بەڕێوبەری کارگەی بەهار لێدوانی بۆ چەندین کەناڵی فەرمیی ئێرانی دا دەربارەی سوود و قازانجی ئەم جۆرە گەشت و سەردانانە.
ڕۆژانی دواتر جگە لە سەردانی چەندین کارگەی خۆراکی و دەرمانی ، بەرهەم و کاڵاکانی لوڕستان لە چوارچێوەی پێشانگایەکدا نمایشکرا و شاندەکەی یەکێتی هاوردە و ناردنکاران تەواوی پێشانگاکەیان بەسەرکردەوە کە ڕێژەیەکی زۆریان کۆمپانیا و کارگەی پزیشکی و جوانکاری و گیادەرمانی بوون.