سرکەی سێوی سروشتی بۆ پاراستنی خۆراک
سرکەی سێوی سروشتی بۆ پاراستنی خۆراک
خل التفاح الطبيعي لحفظ الأغذية
Natural apple cider vinegar for food preservation
سرکەی سێوی سروشتی بەهۆی سودە زۆرەکانیەوە، دەکرێ بۆ چەندین مەبەستی جیاواز بەکاربێت، یەکێک لەم مەبەستانە پاراستنی گۆشت و خواردن و خواردنەوەکانە، بەهۆی ترشێتی و تایبەتمەندی دژە میکرۆبی، دەتوانێت یارمەتی پاراستنی خۆراک بدات بەم شێوەیە:
١. ژینگەی ترشێتی: ترشی ئەسیتیک لە سرکەی سێودا ژینگەیەک دروست دەکات کە ڕێگری دەکات لە گەشەی وردە زیندەوەرە زیانبەخشەکان، وەک بەکتریا و قایرۆسەکان.
٢. درێژکردنەوەی تەمەنی ڕیشاڵەکانی خۆراک: ترشەڵۆکی سرکەی سێو دەتوانێت یارمەتی درێژکردنەوەی تەمەنی ڕیشاڵی خۆراکەکان بدات بە ڕێگریکردن لە لاوازبون و تێکچوون ڕیشاڵەکان.
٣. پاراستنی گۆشت: دەتوانرێت بۆ پاراستن و هەڵگرتنی گۆشت بەکاربهێنرێت، چونکە ڕێگری لە گەشەی بەکتریا و ڤایرۆسەکان دەکات.
٤. پاراستنی میوە: دەتوانرێت سرکەی سێو بەکاربهێنرێت بۆ پاراستنی میوە، کە ترشیتیەکەی یارمەتیدەرە بۆ ڕێگریکردن لە تێکچوونی میوەکان.
٥. پاراستنی صاص و کەچەپ و بەهارات: کەچەپ و صاص و بەهاراتەکانی ماڵەوە، سرکەی سێو دەتوانێت وەک پارێزەرێکی سروشتی بەکاربێنیت، ئەمەش بەهۆی توانای پاراستنی سرکەی سێو.