پەیمانگەی نۆبڵێ تەکنیکی – بەشی دەرمانسازی – قۆناغی دووەم



بەخێر بێن لە هەولێری پایتەختەوە…ئەمڕۆ لە خزمەت مامۆستایان و قوتابیانی پەیمانگەی نۆبڵێ تەکنیکی – بەشی دەرمانسازی – قۆناغی دووەم.زۆر سوپاس بۆ ئێوەی بەڕێز کە متمانەی خۆتان بە ئێمە بەخشی تا وەکو کارگەیەکی پیشەسازی خۆراک بتوانین کاتژمێرێک قسەیان بۆ بکەین سەبارەت بە ئەزمونی کارکردن و شێوازی درووستکردنی بەرهەمەکانی وەکو سرکەی سروشتی و ئاوتکی گیایی و زەیتی ڕووەکی.