کارگەی بەهار ……..

کارگەی بەهار ……..
ئەرکمان چییە؟
١- دروستکردنی بەرهەمی داهێنەرانە و سەلامەت و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکی جێگەی ڕازامەندی ، هەروەها فراوانکردنی هێڵەکانی بەرهەمهێنان و فرۆشتنی بە پێی داینەمیکی و پێداویستییەکانی بازاڕ .
٢-یارمەتیدان لە ڕوو بەڕووبوونەوەی قەیرانی بێکاری لە ڕێگەی کڕینی بەرهەم لە جوتیارانی ناوخۆ و گۆڕینی بۆ بەرهەمی بازاڕی ٫ بەمەش دەرفەتی زیاتری کار دەخەینە ڕوو .
٣-پاڵپشتیکردنی ئابووری ناوخۆیی بە زیادکردنی بەرهەمی ناوخۆیی لە بری پشت بەستن بە هاوردەکردنی وڵاتانی دیکە ،
٤-بازرگانی پێچەوانە دەست پێدەکەین بە هەناردەکردنی بەرهەمەکانمان بۆ دەرەوەی عێراق لە ماوەی ساڵانی داهاتوو بە پێی ستانداردی نێودەوڵەتی.
ئامانجمان چییە ؟
ئامانجمان یارمەتیدانە لە پرۆسەی دروستکردنی کۆمەڵگایەکی تەندروست تر بە دابینکردنی بەرهەمی تەندروست و سروشتی ، لە هەمانکاتدا هۆشیاری دان لە مەترسییەکانی بەرهەمە کیمیاییەکان و یارمەتیدانی هاوڵاتیان بۆ ئەوەی خۆراکی تەندروستیان هەبێت .
دیدگامان چییە ؟
١- وەک پێشەنگی بەرهەمهێنانی بەرهەمی سروشتی و ئۆرگانیک بناسرێین .
٢-کارکردن لە کۆمەڵگاییەکی سەقامگیر و پشت بەخۆ بەستوو .
٣- بە دەستهێنانی تەواوی بڕوانامە پێویستەکانی بواری سەلامەتی خۆراک وەکو ( ISO:22000 , HACCP , GMP )
See less
Edit
All reactions:
25You and 24 others