سەردانی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و شاندی یاوەری بۆ کارگەی بەهار

🤩

سەردانی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و شاندی یاوەری بۆ کارگەی بەهار 🤩

📆 دوێنی سێشەممە بەرواری ٢٠٢٥/١٢/٢٣ لە کارگەی بەهار لە شاری سلێمانی ، پڕۆژەی ویستکار ، پێشوازیمان کرد لە بەڕێز وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و شاندی یاوەری.

⬅️ لە دیدارێکدا کە هەستی زۆری لای ئێمە دروست کرد بەوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و وەزارەتی کار گرنگی دەدەن بە کارگە و پرۆژە کشتوکاڵی و خۆراکییەکان ، بەڕێز کوێستان محمد و سەرجەم ئەو بەڕێزانەی لەگەڵی بوون لە بەشێکی لە فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەتیان لە هەولێر و سلێمانی ، جەختیان کردەوە لە پاڵپشتی حکوومەت لە پرۆژە بچووک و مامناوەندەکان بە پێدانی قەرزی درێژخایەن بێ ئەوەی سوودی بچێتە سەر و بێ وەرگرتنی کەفیل، کە ئەمەش متمانەی خاوەن کارەکان بە حکومەت و کەرتی بانکی زیاتر دەکات.💯

…… ئێمەش وەکو بەڕێوبەر و ستافی کارگەی بەهار سوپاس و پێزانینی خۆمان گەیاندە ستافی پرۆژەی گەشانەوە کە ماوەی ساڵێک زیاترە بەردەوامن لەگەڵمان بە پێدانی قەرز و کردنەوەی خولی تایبەتی دارایی و مارکێتینگ و …هتد .

هیوادارین ئەم جۆرە لە پاڵپشتی دارایی و مەعنەوی بەردەوام بێت بۆ کارگەکان تا بتوانین پێداویستی ناوخۆ پڕ بکەینەوە و بیر لەوە بکەینەوە بەرهەمەکانمان هەناردەی دەرەوەی کوردستان بکەین بۆ ئەوەی ببێتە هۆکاری بەهێزکردنی ئابووری کوردستان و کڕینەوەی زیاتری بەرهەمی خۆماڵی جوتیاران و خستنەسەرکاری زۆرتری گەنجان.😍

دووبارە بەخێر بێن سەرچاوان

هاوبەشکردن: