چۆن سرکە لە تێکچوون دەپارێزیت
چۆن سرکە لە تێکچوون دەپارێزیت ؟
تێکچوونی سرکە دەتوانێت بەهۆی چەندین هۆکارەوە ڕووبدات، لەوانە بەرکەوتن بە هەوا، گەرمی زیادە، ڕووناکییەکی زۆر، و پیسبوونی بەکتریای زیانبەخش ، ئەم هۆکارانە ڕەنگە کوالێتی سرکەکە تێکبدەن و تام و بۆن و ڕەنگەکەشی بگۆڕن.
باشترین ڕێگا بۆ هەڵگرتنی سرکە ئەوەیە کە لەناو بوتڵێکی شووشەی ڕەنک تاریکدا هەڵیبگریت و لە شوێنێکی فێنک و تاریکدا دایبنێیت، وەک بەفرگر(سەلاجە) هەروەها باشترە بەر هەوای ڕاستەوخۆ نەکەوێت، بۆ ئەوەی کوالیتی و پێکهاتە خۆراکیەکانی بپارێزرێت ، و ڕەنک و بۆن و تامی نەگۆڕێت.
تێبینی :
ئەگەر سرکەی سروشتی تەمێکی سپی لەسەر دروست بوو ئەوە هیچ کێشەیەکی نییە چونکە بەکتریای سوودبەخشی تیایە و هەوێنی خۆیەتی و پێی دەوترێت دایکی سرکە (ام الخل/ Mother of vinegar)
بەشی توێژینەوەی زانستی کارگەی بەهار