یەکەم بەکارهێنانی سرکە کەی بوو ؟؟

یەکەم بەکارهێنانی سرکە کەی بوو ؟؟
له دەقێکی کۆنی ئاشووریەکاندا سرکه بۆ چارەسەری ژانی گوێ بەکارهێنراوە (٤٠٠) ساڵ پێش له زایین.
بوقرات که به باوکی پزیشکی دەناسرێتەوه، سرکەی بۆ دەرمانی نەخۆشییەکان بەکارهێناوه.
ئەم ماده سروشتییه میکرۆب کوژە بە یەکێک لە یەکەمین ( دەرمانەکان) هەژمار دەکرێت .
سرکه له سه ردەمی عەتیق ( واتا ڕۆژگاری مووسای پێغەمبەر د.خ) بۆ چارەسەری برین و هەوکردن بەکارهێنراوه.
هەروەها کاتی تاعوونه گەوره که له ئەوروپا ناوی ( سرکه دزەکان ) کەوته سەر زاران گوایه ژمارەیەک له دزەکان کاتێک هەڵیانه کوتایه سەر ماڵی تاعوون لێدراوەکان و خەریکی دزی بوون بو ئەوەی تووشی ئەو نەخوشییه نەبن سرکەیان خواردووه ، سرکه گیانی هەزاران سەربازی شەڕە ناوخۆییەکانی ئەمریکای پاراستووه. سەربازەکان به رده وام برینەکانیان به سرکه خاوین کردوتەوه و شۆردووە.
وەرگیراوە لە کتێبی سرکەی سروشتی
نووسەر ؛- ئیمەیڵی تاکر
وەرگێڕان :- ئیرەج مورادی
Edit
All reactions:
81You, Jalal Said Karim and 79 others