چاوی کۆمپانیا جیهانیەکان لەسەر کارگەی بەهارە.

چاوی کۆمپانیا جیهانیەکان لەسەر کارگەی بەهارە.

ڕۆژی پێنجشەمە بەرواری ٢٠٢٥/٢/٦

وەفدێکی کۆمپانیای

Altai consulting

ی فەڕەنسی سەردانی کارگەی بەهاری کرد لە پرۆژەی ویستکار لە شاری سلێمانی.

وەفدەکە پێخۆشحاڵ بوون بەو بەرەوپێشچونانەی کە کارگە لە ساڵانی ڕابردووەوە تا ئێستا بە خۆوەی بینیوە کە کۆتا هەنگاومان بریتی بوو لە بەدەستھێنانی بڕوانامەی ئایزۆی 22000:2018 ی نێودەوڵەتی تایبەت بە سیستەمی کوالێتی و سەلامەتی خۆراک.

بەڕێوبەری کارگەش سوپاسی نوێنەری کۆمپانیای ناوبراوی کرد کە لە بواری ڕاوێژکاری و پێشخستنی بزنسەکان ڕۆڵی بەرچاویان ھەبووە لە عێراق و هەرێمی کوردستان.

جەلال کەریم ئۆمەر

بەڕێوبەری کارگەی بەهار

All reactions:

Share: