کارگەی بەهار ( کارگەی خۆراکی تەندروست + کارگەیەکی زانستی )

کارگەی بەهار ( کارگەی خۆراکی تەندروست + کارگەیەکی زانستی )![]()
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٦/٤/٢٦ وەکو بەڕێوەبەری کارگەی بەهار پێشوازیمان لە پۆلێک لە خوێندکارانی پەیمانگای تەکنیکی و پیشەیی هەڵەبجە کرد لەگەڵ مامۆستا بەڕێزەکانیان دا بۆ ئەوەی هێڵەکانی بەرهەمهێنانی کارگە و دواتریش تاقیگە و گەنجینە و بەشە کارگێڕییەکانی کارگەیان پێ ئاشنا بکەین.
پاشان لە بەردەمی کارگەدا ئاشنامان کردن بە چەندین جۆر ڕووەکی پزیشکی کە خۆمان چاندوومانن و گەشەمان پێداون بۆ کاروباری زانستی و فێرکاری لەوانەیە سێ جۆر نەعنای (ئاوی، فلفلی، سونبولی)، مەریەمی ، جاترە ، خەرشوف، مۆرد ، …. هتد.![]()
هەڵەبجە و هەڵەبجەییەکان بۆ ئێمەی کورد شایانی هەموو خزمەتێکن.
Halabja Technical & Vocational Institute-پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی هەڵەبجە







