پێنج ساڵ لە بەردەوامی و کۆڵنەدان.

پێنج ساڵ لە بەردەوامی و کۆڵنەدان.

خمس سنوات من الاستمرارية والمثابرة.

Five years of continuity and perseverance.

بەرواری (٥/٨/٢٠١٨) کارگەی بەهار دامەزرا، ئەمڕۆ (٦/٨/٢٠٢٣) پێدەنێتە ساڵی شەشەمی کارکردنیەوە. تێپەڕاندنی (٥) ساڵی کارکردن زۆر قورس بوو، بۆ کارگەیەکی پیشەسازی خۆراک لەناوخۆدا، چونکە لەکوردستان هیچ پشتیوانییەکی (مادی، مەعنەوی) لەلایەن حکومەت و لایەنی پەیوەندیدارەوە نەبوو. لەگەڵ ئەوەی ڕووبەڕووی چەندین قەیرانی گەورە بووینەوە کە دیارترینیان (ڤایرۆسی کۆرۆناو کەرەنتینە، ناجێگیری نرخی دۆلارو قەیرانی ئابوری بەتایبەت نەدانی مووچەی فەرمانبەران و چەندین قەیرانی تر، …..) بەڵام بەخۆشحاڵیەوە بەردەوامین و کۆڵمان نەداوە. لەساڵی شەشەمی کارکردنیشماندا بەڵێن دەدەین بەردەوام بین لە بەرهەمهێنان بە بەرزترین کوالێتی لەژێر چاودێری لایەنە پەیوەندیدارەکان.

Share:

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are makes.

Top Img back to top