کارگەی بەهار بناسە

مێژوو

     کارگەی بەهار پرۆژەیەکی خۆماڵییە و لە ساڵی ٢٠١٨ مۆڵەتی فەرمی تەندروستی وەرگرتووە لەسەر دەستی کۆمەڵێک پسپۆڕ لە بەرهەمهێنانی جۆرەکانی سرکەی سروشتی و زەیتی ڕووەکی و ئاوتکی گیایی بەپێی ستانداردی عێراقی.

پاڵنەر

     دوای درککردن بە کەمیی بەرهەمی سروشتی و خۆماڵی و متمانەپێکراو لە بازاڕەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دا، بڕیارماندا کارگەی بەهار لەگەڵ چەند پسپۆڕێکی بواری خۆراکی تەندروست و دەرمانی گیایی دابمەزرێنین.

پلان

     ئێمە پلانمان هەیە ببینە دابینکەری سەرەکی ئەم بەرهەمانە بە بەکارهێنانی ڕێگەی سروشتی وەک پرۆسەی ترشاندن بۆ سرکە، پەستانی ساردی ڕۆنەکان و دڵۆپێنراوی گیایی بەرهەم بهێنین لە هەمان کاتدا سوود لە میوە و گیای ناوخۆیی وەربگرین کاتێک بەردەستن.

 

بەڕێوبەر

جەلال کەریم  – بەڕێوبەری جێبەجێکار

تایبەتمەندی بەرهەمەکان

 بە مەبەستی بەدەستهێنانی ڕەزامەندی و متمانەی کڕیار:

١- لە پرۆسەی بەرهەمهێنان دا ماددە و پێکهاتەی کیمیایی بەکار ناهێنین

٢- لە ئامادەکردنی بەرهەمەکان دا پەنا نابەین بۆ گەرمی نا پێویست

٣- لە بەرهەمەکانماندا مادەی پارێزەر بەکار ناهێنین

٤- تا بتوانین پشت بە کەرەستەی خاوی هاوردە نابەستین، بەڵکو یارمەتی جووتیارانی ناوخۆ دەدەین بە کڕینی بەرهەمەکانیان وەک سێو و ترێ و کونجی و ڕەشکە..هتد.

 

ئەرک

١- دروستکردنی بەرهەمی داهێنەرانە و سەلامەت و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکی جێگەی ڕەزامەندی، هەروەها ناساندن یان فراوانکردنی هێڵەکانی بەرهەمهێنان و فرۆشتنی بەپێی داینامیکی و پێداویستییەکانی بازاڕ. یارمه‌تیدان له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی بێكاری له‌ رێگه‌ی كڕینی به‌رهه‌م له‌ جوتیارانی ناوخۆ و گۆڕینی بۆ به‌رهه‌می بازاڕی، به‌مه‌ش ده‌رفه‌تی زیاتری كار ده‌خه‌ینه‌ڕوو.

٢- پاڵپشتیکردنی ئابووری ناوخۆیی بە زیادکردنی بەرهەمی ناوخۆیی لەبری پشت بەستن بە هاوردەکردنی وڵاتانی دیکە

٣- بازرگانی پێجەوانە دەست پێدەکەین بە هه‌نارده‌كردنی به‌رهه‌مه‌كانمان بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌ ماوه‌ی ساڵانی داهاتوو به‌پێی ستانداردی نێوده‌وڵه‌تی.

بەها

       ئەو خۆراکەی کە بەرهەمی دەهێنین بریتیە لە بەرهەمێکی بەسوود بۆ تەندروستی هاوڵاتیان، ئەمەش بەهایەکی زیاتر دەدات بەو خۆراکەی کە ڕۆژانە دەیخۆین.

دروشم

سروشتی، خۆماڵی، تەندروست.

ئامانج

   ئامانجمان یارمەتیدانە لە پرۆسەی دروستکردنی کۆمەڵگایەکی تەندروستتر بە دابینکردنی بەرهەمی تەندروست و سروشتی لە هەمان کاتدا هۆشیاری دان لە مەترسیەکانی بەرهەمە کیمیاییەکان و یارمەتیدانی هاوڵاتیان بۆ ئەوەی خۆراکی تەندروستیان هەبێت.

 

هێڵەکانی بەرهەمهێنان

 ئێمە سێ هێڵی سەرەکی بەرهەمهێنانمان لە کارگەکەماندا هەیە :

١-سرکەی سروشتی (١٢ جۆر)

٢- زەیتی ڕووەکی  (٧٠ جۆر)

٣- ئاوتکی گیایی (٣٠ جۆر)

دیدگا

دیدگای ئێمە ئەوەیە …

١- وەک پێشەنگی بەرهەمهێنانی بەرهەمی سروشتی بناسرێین

٢- كاركردن له‌ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی سه‌قامگیر و پشت به‌خۆبه‌ستوو

٣- بە‌ده‌ست هێنانی ته‌واوی بڕوانامه‌ پێویسته‌كانی بواری سەلامەتی خۆراک وه‌كو ISO:22000    HACCP    GMP   

بنەماکانی کارکردنمان

پێکهاتەی بێ زیان

لە پرۆسەی بەرهەمهێنان دا ماددە و پێکهاتەی کیمیایی بەکار ناهێنین

سەرچاوەی سروشتی​

پشت بە کەرەستەی خاوی هاوردە نابەستین، بەڵکو یارمەتی جووتیارانی ناوخۆ دەدەین بە کڕینی بەرهەمەکانیان وەک سێو و ترێ و کونجی و ڕەشکە..هتد.

هەلی کار

ڕەخساندنی هەلی کار بۆ دەستی کاری ناوخۆ و سوود وەرگرتن لە تواناکانی گەنجان

خۆشەویستی بۆ کارەکەمان

دروستکردنی بەرهەمی داهێنەرانە و سەلامەت و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکی جێگەی ڕەزامەندی

پاڵپشتی ئابووری

پاڵپشتیکردنی ئابووری ناوخۆیی بە زیادکردنی بەرهەمی ناوخۆیی لەبری پشت بەستن بە هاوردەکردنی وڵاتانی دیکە

Top Img back to top