پێشوازیکردن لە قوتابیان پەیمانگای ناشناڵ



چالاکی زانستی…. ![]()
ڕۆژی سێشەممە بەرواری ٢٠٢٦/٤/٢١ لە کارگەی بەهار پێشوازیمان لە مامۆستایان و خوێندکارانی بەشی پەرستاری پەیمانگای ناشناڵ بۆ تەکنۆلۆژیا National institute کرد کە بە گەشتێکی زانستی سەردانی کارگەیان کردبوو.![]()
لە میانەی گەشتەکەیان دا بەشە جیاوازەکانی کارگەیان بەسەر کردەوە و بەڕێوبەری کارگەی بەهار ( جلال سەید کەریم ) بە شێوەیەکی چڕوپڕ باسی لە شێوازەکانی بەرهەمهێنانی بەرهەمە سروشتییەکانی کارگەی بەهاری بۆ کردن…….![]()
هەروەها باس لە گرنگیدان بە بەرهەمی خۆماڵی و سروشتی کرا کە پێویستە هەموومان پاڵپشتی جوتیاران و خاوەن کارگە ناوخۆییەکان بکەین بە مەبەستی بەهێزکردنی ئابووری کوردستان
