کارگەی بەهار ( کارگەی خۆراکی تەندروست + کارگەیەکی زانستی )

🤩

کارگەی بەهار ( کارگەی خۆراکی تەندروست + کارگەیەکی زانستی )🤩

⬅️ ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٦/٤/٢٦ وەکو بەڕێوەبەری کارگەی بەهار پێشوازیمان لە پۆلێک لە خوێندکارانی پەیمانگای تەکنیکی و پیشەیی هەڵەبجە کرد لەگەڵ مامۆستا بەڕێزەکانیان دا بۆ ئەوەی هێڵەکانی بەرهەمهێنانی کارگە و دواتریش تاقیگە و گەنجینە و بەشە کارگێڕییەکانی کارگەیان پێ ئاشنا بکەین.

پاشان لە بەردەمی کارگەدا ئاشنامان کردن بە چەندین جۆر ڕووەکی پزیشکی کە خۆمان چاندوومانن و گەشەمان پێداون بۆ کاروباری زانستی و فێرکاری لەوانەیە سێ جۆر نەعنای (ئاوی، فلفلی، سونبولی)، مەریەمی ، جاترە ، خەرشوف، مۆرد ، …. هتد.✅

هەڵەبجە و هەڵەبجەییەکان بۆ ئێمەی کورد شایانی هەموو خزمەتێکن.

Halabja Technical & Vocational Institute-پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی هەڵەبجە

هاوبەشکردن: