لە تابێکی نوێدا دەکرێتەوە
hسروشتی، ناوخۆیی و تەندروست — گەیاندن بۆ هەموو عێراق
Bahar FactoryWhatsApp
← گەڕانەوە بۆ بڵاوکراوەچالاکییەکان, سەردانی قوتابیان

کارگەی بەهار لە پێشوازی ناوەندە زانستیەکاندا

14/03/2023کارگەی بەهار لە پێشوازی ناوەندە زانستیەکاندا

کارگەی بەهار لە پێشوازی ناوەندە زانستیەکاندا

معمل بهار يرحب بالمراكز العلمية

Bahar Factory welcomes scientific centers

چۆنێتی و شێوازی دروستکردنی (سرکەی سروشتی، ئاوتکی گیایی، زەیتی رووەکی)، ناوەرۆکی سیمینارێکی کارگەی بەهار بوو بۆ ژمارەیەک لە خوێندکارانی بەشی رووەکی کۆلێژی کشتوکاڵی زانکۆی سلێمانی.
ژمارەیەک خوێندکاری بەشی ڕووەکی کۆلێژی کشتوکاڵ، بەسەرپەرشتی چەند مامۆستایەکی وانەکان، لە چوارچێوەی گەشتێکی زانستیدا، بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگادار بوون لە چۆنێتی دروستکردن و ئامادەکردنی (سرکەی سروشتی، ئاوتکی گیایی، زەیتی رووەکی) بە ڕێگای سروشتی ، سەردانی کارگەی بەهاریان کرد، لەلایەن بەڕێوەبەر و بەشێک لەکارمەندانی کارگەی بەهارەوە پێشوازییان لێکراو لە سیمینارێکی زانستیدا بەرێوەبەری کارگە، چۆنێتی و شێوازی ئامادەکردنی بەرهەمەکانی بۆ خوێندکاران رونکردەوە، خوێندکارانیش سەرجەم هێڵەکانی بەرهەمهێنانیان بەسەرکردەوە.

کارگەی بەهار، کارگەیەکی پیشەسازی خۆراکیی ناوخۆییە، لەشاری سلێمانی لە ساڵی ٢٠١٨ دامەزراوە.
سێ هێڵی بەرهەمهێنانی هەیە کە بریتین لە (سرکەی سروشتی، ئاوتکی گیایی، زەیتی ڕوەکی). سەرجەم بەرهەمەکان پێش خستنە بازاڕ شیکاری (فیزیایی، کیمیایی، بەکترۆلۆجی)یان بۆ دەکرێت، پاشان بەپاکێجێکی جوان و سەرنج راکێش دەخرێتە بازاڕەکانەوە.

بەرهەمەکانی کارگەی بەهار بە دروشمی ( #سروشتی ، #ناوخۆیی ،#تەندروست ) لە هەموو شارەکانی کوردستان بەردەستن.

سێ خزمەتگوزاری بۆ تۆی بەڕێز :
١- خزمەتگوزای #گەیاندنمان هەیە بۆ ماڵەکانتان .
٢- ڕۆژانە فرۆشی ڕاستەوخۆمان هەیە لە ئۆفیسی سەرەکی کارگە.
٣- گەیاندن بۆ مۆڵ و مارکێتەکان بێ بەرامبەرە و بەزووترین کات دەگاتە دەستتان.
مەندوب. ٠٧٧٠٥٢٥١١٣٠
فرۆشی کارگە ٠٧٥١٨١٤٤٢٤٦

#پزیشک #متمانە #پسپۆڕ #کارگەی_بەهار

کوردستان #سلێمانی #کەرکوک #هەولێر

kurdisatn #slemany #hawler #kirkuk

معمل_بهار #bahar_factory #ناوخۆیی #Xomali

خوێندکار #زانستی #زانکۆ #پەیمانگا #بەڕێوەبەر

بڵاوکردنەوە لە واتسئاپ