لە تابێکی نوێدا دەکرێتەوە
hسروشتی، ناوخۆیی و تەندروست — گەیاندن بۆ هەموو عێراق
Bahar FactoryWhatsApp

دەربارەی ئێمە

سروشتی، ناوخۆیی، تەندروست

کارگەی بەهار بناسە

مێژوو

کارگەی بەهار پرۆژەیەکی ناوخۆییە و لە ساڵی ٢٠١٨ مۆڵەتی فەرمی تەندروستی وەرگرتووە لەسەر دەستی کۆمەڵێک پسپۆڕ لە بەرهەمهێنانی جۆرەکانی سرکەی سروشتی و زەیتی ڕووەکی و ئاوتکی گیایی بەپێی ستانداردی عێراقی.

پاڵنەر

دوای درککردن بە کەمیی بەرهەمی سروشتی و ناوخۆیی و متمانەپێکراو لە بازاڕەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دا، بڕیارماندا کارگەی بەهار لەگەڵ چەند پسپۆڕێکی بواری خۆراکی تەندروست و دەرمانی گیایی دابمەزرێنین.

پلان

ئێمە پلانمان هەیە ببینە دابینکەری سەرەکی ئەم بەرهەمانە بە بەکارهێنانی ڕێگەی سروشتی وەک ترشاندن بۆ سرکە، پەستانی ساردی ڕۆنەکان و دڵۆپێنراوی گیایی، لەگەڵ سوودوەرگرتن لە میوە و گیای ناوخۆیی لە وەرزی خۆیدا.

0
سرکەی سروشتی
0
زەیتی ڕووەکی
0
ئاوتکی گیایی
0
دۆشاوی سروشتی

بنەماکانی کارکردنمان

پێکهاتەی بێ زیان

لە پرۆسەی بەرهەمهێنان دا ماددە و پێکهاتەی کیمیایی بەکار ناهێنین.

سەرچاوەی سروشتی

یارمەتی جووتیارانی ناوخۆ دەدەین بە کڕینی سێو و ترێ و کونجی و ڕەشکەیان.

هەلی کار

ڕەخساندنی هەلی کار بۆ دەستی کاری ناوخۆ و سوود وەرگرتن لە تواناکانی گەنجان.

خۆشەویستی بۆ کارەکەمان

بەرهەمی داهێنەرانە و سەلامەت و خزمەتگوزارییەکی جێگەی ڕەزامەندی.

پاڵپشتی ئابووری

پاڵپشتیکردنی ئابووری ناوخۆیی بە زیادکردنی بەرهەمی ناوخۆیی لەبری هاوردە.

کوالێتی و سەلامەتی

بەرهەمهێنان بە بڕوانامەی ISO 22000 و تاقیگەی کۆنترۆڵی کوالێتی لە ناو کارگە.

ئەرکمان

دروستکردنی بەرهەمی داهێنەرانە و سەلامەت، یارمەتیدان لە ڕووبەڕووبوونەوەی بێکاری بە کڕینی بەرهەم لە جووتیارانی ناوخۆ، پاڵپشتی ئابووری ناوخۆیی و دەستپێکردنی هەناردەکردن بۆ دەرەوەی عێراق.

دیدگامان

وەک پێشەنگی بەرهەمی سروشتی بناسرێین، لە کۆمەڵگایەکی سەقامگیر و پشت بەخۆبەستوو کار بکەین و تەواوی بڕوانامەکانی سەلامەتی خۆراک وەک ISO 22000 و HACCP و GMP بەدەست بهێنین.