معمل بهار هو معمل محلي رائد لدی وزارة الزراعة ، لتسويق منتجاته وعلامته التجارية إلى الدول الأوروبية
Bahar Factory is the leading local factory in the Ministry of Agriculture, to market and brand its products to European countries
بەرزی کوالێتی و دڵنیایی لە بەرهەمەکانمان، هۆکاری سەرەکی متمانەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بە کارگەی بەهار، لە دەست پێشخەرییەکی ناوازەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا، لەپێناو ناساندن و بەبازاڕکردنی بەرهەمە ناوخۆییەکاندا بە وڵاتانی ئەوروپا، چەندین کارگە و بڕاندی ناوخۆیی بە سەرمایەداران و خاوەن زنجیرە مارکێتەکانی ئەوروپا دەناسێندرێ، لەو چوارچێوەیەشدا، کارگەی بەهار پێشەنگی کارگە ناوخۆیی و بڕاندەکانی کوردستان بوو لە ناساندن و بەبازاڕکردنی بەرهەمەکاندا.
کارگەی بەهار، کارگەیەکی پیشەسازی خۆراکیی ناوخۆییە، لەشاری سلێمانی لە ساڵی ٢٠١٨ دامەزراوە.
سێ هێڵی بەرهەمهێنانی هەیە کە بریتین لە (سرکەی سروشتی، ئاوتکی گیایی، زەیتی ڕوەکی). سەرجەم بەرهەمەکان پێش خستنە بازاڕ شیکاری (فیزیایی، کیمیایی، بەکترۆلۆجی) یان بۆ دەکرێت، پاشان بە پاکێجینێکی جوان و سەرنجڕاکێش دەخرێنە بازاڕەکانەوە.










